هۆشداری بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران 

پەیامی کورد   ...   هۆشداری بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران 

لە حاڵێکدا کە دانووستانە ئەتۆمییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە وریاییەوە بەرەوپێش دەچێت، دوو بەرپرسی پێشووی ئەمریکا لە شكستی پڕۆسەکە هۆشدارییان داوە. 

کریستوفر فۆرد، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سیاسەتی ئەتۆمی کە لەلایەن بونیادی کارنگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی لە واشینتۆن ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند کە ناکۆکی قووڵ لە نێوان داواکارییەکانی ئەمریکا و هەڵوێستەکانی ئێران دا ڕەنگە ڕێگری بکات لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەردەوام.

فۆرد جەختی لەوە کردەوە کە ڕەنگە ڕژیمی ئێران لەم قۆناغە هەستیارە بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی زیاتر یان کڕینی کات کەڵک وەربگرێت.


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە