هۆشداری ترامپ سەبارەت بە بارمتەکانی ئیسرائیل لە دەستی حەماس
پەیامی کورد ... هۆشداری ترامپ سەبارەت بە بارمتەکانی ئیسرائیل لە دەستی حەماس
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا سەبارەت بە بارمتەکانی حەماس ووتی : باشترە بە زووترین کات ئازادیان بکەن.
دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا بە حەماسی ڕاگەیاند : تا ئەو کاتەی دەچمە ناو نووسینگەی سەرۆکی کۆشکی سپی، دەبێت هەموو ئەو زیندانیانەی لە غەززە دەست بەسەرن، ئازاد بکرێن.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا قسەی بۆ بزووتنەوەی حەماس کرد و ڕایگەیاند، تا نەچێتە ناو نووسینگەی سەرۆکی کۆشکی سپی، دەبێت هەموو ئەو زیندانیانەی لە غەززە دەست بەسەرن، ئازاد بکرێن.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە شەوی سەری ساڵدا لە کۆشکی مارالاگۆ لە فلۆریدا بە پەیامنێری سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، باشترە بۆ حەماس ڕێگە بە دیلە ئیسرائیلی یەکان بدات بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هەروەها لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا بەم دواییە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئازادکردنی زیندانییەکان، ترامپ ووتی: دەبینین چی ڕوودەدات. بە واتایەکی تر دەبێت بڵێم کە ئەوان (حەماس) ڕێگە بدەن زووتر زیندانییەکان بگەڕێنەوە”.
سەبارەت بە بەشداریکردن لە پرسەی جیمی کارتەر، ٣٩هەمین سەرۆکی ئەمریکا، ووتی: پلانم هەیە بەشداری لەم مەراسیمە بکەم.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جیمی کارتەر کە ڕۆژی یەکشەممە لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە ٤ تا ٩ی ١ (١٥ بۆ ٢٠ی کانوونی دووەم) لە جۆرجیا و واشینتۆن بەڕێوەدەچێت.
ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە