هۆشداری تووندی ئەمریکا بۆ عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە نزیکەکان و ووڵامدانەوەی گرووپە چەکدارەکان
پەیامی کورد ... هۆشداری تووندی ئەمریکا بۆ عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە نزیکەکان و ووڵامدانەوەی گرووپە چەکدارەکان
وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمریکا، هۆشدارییەکی لە لایەن ئەوەوە پێگەیشتووە کە بەم نزیکانە ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەمریکا ئەم پەیامەی داوە: “ئەمە دوا هۆشداری ئێمەیە و چاوەڕوانیمان هەیە گرووپە چەکدارەکان لە عێراق هیچ کاردانەوەیەك نیشان نەدەن".
بە ووتەی وەزیری بەرگری عێراق، هاوتا ئەمریکییەکەی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێبازی حکوومەتی ئەمریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە هێرشانە و ووڵامدانەوەی ڕوون و ئاشكرایە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە