هۆشداری تووندی ئەمریکا بە ئێران 

پەیامی کورد   ...   هۆشداری تووندی ئەمریکا بە ئێران 

برایان هیوز، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی و چەک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەتوانێت ڕێگا بۆ کردەوەی سەربازی ئەمریکا خۆش بکات. 

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بە ڕابەری کۆماری ئیسلامی، دوو ڕێگای بۆ ئەم ووڵاتە خستۆتە ڕوو: چالاکییە ئەتۆمییەکان ڕابگرن و بگەنە ڕێککەوتن یان ڕووبەڕووی بژاردەیەکی سەربازی ببنەوە.

هیووز هەروەها هیوای خواست کە ڕێژیمی ئێران لە جیاتی پشتیوانی لە تیرۆر، بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی خۆی لە پێشینەی کارەکانی خۆی دابنێت.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە