هۆشداری جیددی لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی یەوە

پەیامی کورد   ...  هۆشداری جیددی لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی یەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئێران ١٨ ئەوەندی بۆ پیتاندن ڕێگەپێدراوە، یۆرانیۆمی پیتاندووە.
رافائێل گەڕووسی، بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئێستا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە کۆگاکانی ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە سێ هەزار و ٦٧٣ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوە.
بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی باسی لەوەش کردووە، ئەوەی ئێران ئێستا لە پیتاندنی یۆرانیۆم پێی گەیشتووە، ١٨ هێندەی ئەو قەبارەیەیە کە پێشتر ڕێگەی پێدرابوو.
هاوکات هۆشداری دەدات لەوەی، ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گەیشتووەتە ٨٣.٧% کە ئێران بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی پێویستی بە یۆرانیۆمی پیتێندراوە بە ڕێژەی ٩٠%.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە