هۆشداری دووبارەی دۆناڵد ترامپ بە ئێران : بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە

پەیامی کورد   ...   هۆشداری دووبارەی دۆناڵد ترامپ بە ئێران : بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە بە شێوازێكی تووند هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی ئێران دا کە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی جێگای قبووڵ نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاران ئامادەیە بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام ڕێگای گەیشتن بەوە نازانێت.

ترامپ بە ئاماژەدان بە ئامادەیی بۆ هەوڵی سەخت، جەختی لەوە کردەوە کە كەسانی ڕادیكاڵ نابێت دەستیان بە بۆمبی ئەتۆمی بگات و لە ووڵامی ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش ووتی: بە دڵنیایی یەوە بژاردەیەکی لەو شێوەیە هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران دەتوانێت ووڵاتێکی گەورە بێت، بەمەرجێک دەستبەرداری تەماحە ئەتۆمییەکانی بێت، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ووڵامدانەوەی توند دەبێتەوە.
 


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە