هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە

پەیامی کورد   ...   هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە

دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێز لە مانگی تەمووز ناوچەکە دەگرێتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی دەڵێت، دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێزلە مانگی تەمووز تەواوی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە گەرمای تاقەت پڕوکێنەردەبێت پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەنیوەی کوڵان .

باس لەوەش دەکات، بەگوێرەی پێشبینی یە سەرەتاییەکانی کەش وهەوا لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەهۆی کاریگەری بارسته هەوایەکی گەرمی خۆلگەیی کەلەناوچەکانی باکووری ئەفریقیا و نیمچە دورگەی عەرەبی دێت دەگاته سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و عێراق شەپۆلێکی تری گەرمای بەهێزو تاقەت پڕوکێنەرسەراپا ناوچەکانی هەرێمی و عێراق دەگرێتەوە بو چەند ڕۆژێکی دیاریکراو بەردەوام دەبێت پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئێدارەی گەرمیان و ناوچه کانی ڕۆژئاوای هەولێر پلەکانی گەرما

( 48 _ 49)تێپەڕدەکات لەناوچەکانی باشووری عێڕاق بەسڕاو عەمارە وکوت وناسڕیە و نەجەف نزیکدەبێتەوە لەنیوەی کوڵان پلەکانی گەرما دهگاته

( 50 _ 51 )پلەی سیلیزی لەڕۆژانی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرما تیشکی سەروویی وەنەوشەیی ڕێژەکەی زۆربەرزدەبێت لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ لەکاتژمێر(١٠)دەبەدواوە بۆکاتژمێر(٤)ی عەسر بەدواوە باشتر وایە هاووڵاتیانی خۆشەوییست ئەگەربۆ کاری زۆرپێویست نەبێت لەماڵ نەچنە دەرەوە خۆیان نەدەنە بەرکاریگەری بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرچوونکە کەش وهەوا زۆرگەرم ەدەبێت .


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە