هۆشداری دەربارەی ڕیکۆرد شکاندنی هەڵئاوسان لە بەریتانیا
پەیامی کورد ... هۆشداری دەربارەی ڕیکۆرد شکاندنی هەڵئاوسان لە بەریتانیا
بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداریدا کە هەڵئاوسانی سالانەی بەریتانیا لەوانەیە تا دەستپێکی ساڵی داهاتوو بگاتە ١٥٪ چوونکە بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخی ووزە بەردەوامی دەبێت و ئەم کارە هۆکاری بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان لەم ووڵاتە دەبێت .
بە پێی بەراوردگەلی بڵاوکراوە لە لایەن ناوەندی نیشتیمانی ئاماری بەریتانیاوە ، نرخی کالاکان و خزمەتگوزاری لەم ووڵاتە لە ماوەی مانگی سێپتەمبەرەوە ، بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو گەیشتبوو و ئاستی نرخی بەکارهێنەری CPI لە ١٢ مانگی کۆتایی بۆ سێپتەمبەری ٢٠٢٢ ، ١٠،١٪ بەرز بووەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە