هۆشداری زانایان : مێشکی مرۆڤ بۆ نەخەوتن لە نیوە شەودا درووست نەکراوە
پەیامی کورد ... هۆشداری زانایان : مێشکی مرۆڤ بۆ نەخەوتن لە نیوە شەودا درووست نەکراوە
زانایان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەگەلی نوێ هۆشداری یان داوە کە بیری مرۆڤ بۆ نەخەوتن لە نیوەکانی شەودا درووست نەکراوە ،
بیرۆکەی نوێی لێکۆڵەران کە " مێشک لە دوای نیوە شەو " Mind After Midnight ناوی لێندراوە نیشان دەدات مرۆڤەکان لە دوای نیوە شەوەوە زیاتر بۆ وەرگرتنی جووڵێنەرگەلی نێگاتیڤ چالاکن .
بیرۆکەی توێژەران کە Mind After Midnight ناوی لیندراوە نیشان دەدات جەستەی و مێشکی مرۆڤ لە چەرخەیەکی سرووشتی ٢٤ کاتژمێری چالاکی پەیڕەوی دەکەن کە ئەم چەرخەیە لە سەر هەستەکان و کرداری ئێمە کاریگەری هەیە . بە شێوەی کورتکراوە ، لە کاتژمێرگەلێکی تایبەتدا ، جۆری مرۆڤەکان حەزیان هەیە کە بە شێوەگەلیکی تایبەت هەست و کار بکەن . بۆ نموونە لە ماوەی ڕۆژدا ، ئاستی مۆلکوولەکان و چالاکییەکانی مێشک لەگەڵ کاتی هۆشیاری و نەخەوتن ڕێکخراوە بەڵام کرداری هەمیسەیی لە شەودا ، خەوتنە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە