هۆشداری زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی : بوومەلەرزەیەکی گەورە دێت
پەیامی کورد ... هۆشداری زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی : بوومەلەرزەیەکی گەورە دێت
فرانک هۆگەربیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی کە بە پێشبینیکردنی بوومەلەرزەکەی تورکیا ناوبانگی دەرکرد، ڕۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چالاکی بوومەلەرزەیی گەورە ڕوودەدات.
هۆگربیتس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ١٥ بۆ ١٧ی ئازاردا "لێککەوتنی ئەندازەیی هەسارەکان" ئەزموون دەکەین، ئەمەش بەو مانایەیە کە بە نزیکەیی لە نێوان ١٦ و ١٩ی ئازاردا چالاکی بوومەلەرزەیی بەرچاو دەبینین.
هۆگربیتس دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی لە ٦ی شوباتدا تورکیا و سوریای هەژاند، ناوبانگی دەرکرد، چونکە سێ ڕۆژ پێش بوومەلەرزەکە هۆشداریی بوومەلەرزەی بڵاوکردبووەوە.
بێگومان ئەم شارەزای هۆڵەندییە لە سەرەتای ئەم مانگەدا پێشبینی ئەوەی کردبوو کە لە ٧ی ئازاردا بوومەلەرزەیەکی گەورە و بەهێز ڕووبدات، بەڵام لەم ڕۆژەدا هیچ بوومەلەرزەیەک تۆمار نەکرا.
پێشتر لە تویتێکدا نووسیبووی: ئەو بانگەشەیەی کە هیچ بنەمایەکی زانستی بۆ پێشبینی کردنی بوومەلەرزە نییە، هەڵەیە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە