هۆشداری سیناتۆرێكی ئەمریکی سەبارەت بە دانووستانی نوێ لەگەڵ ئێران : هێشتا هەڕەشەی ئەتۆمی هەیە
پەیامی کورد ... هۆشداری سیناتۆرێكی ئەمریکی سەبارەت بە دانووستانی نوێ لەگەڵ ئێران : هێشتا هەڕەشەی ئەتۆمی هەیە
دوای خولی نوێی وتووێژەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە عوممان، سیناتۆر تام كاتن، سیاسەتمەداری کۆماریخواز لە پەیامێکدا كە لە ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، نیگەرانی قووڵی خۆی لە دەرئەنجامەکانی ئەو وتووێژانە دەربڕی.
ناوبراو بە ڕەخنەی تووند لە سیاسەتی ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا، هۆشداری دا کە هەر لێبووردەیی یەک بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دەتوانێت ئاسایشی جیهانی بخاتە مەترسییەوە.
كاتن بە ئاماژەدا بە ڕێكەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥، ئەوی بە ڕێککەوتنێكی “ناتەواو و پڕ ڕیسك" وەسف کرد، کە بە ووتەی ناوبراو سەرچاوەی دارایی بەرفراوانی بۆ ڕێژیمی ئێران دابین کردووە بەبێ ئەوەی ڕێگری لە پێشکەوتنە ئەتۆمییەکەی بکات.
ناوبراو زیادی کرد: متمانە بە بەڵێنەکانی ئێران و درێژەدان بە دیپلۆماسی بەبێ پشتوانە، دەرئەنجامێكی جگە لە پەرەسەندنی هەڕەشەکان نابێت.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێبازێکی یەکلاکەرەوە لە دژی تاران کردەوە و پشتیوانی لە سیاسەتی زۆرترین فشار کرد.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە