هۆشداری سەرۆکی تاڵیبان سەبارەت بە دابەشکردنی زەویگەلی کەناڵی ئاوی قوش تەپە
پەیامی کورد ... هۆشداری سەرۆکی تاڵیبان سەبارەت بە دابەشکردنی زەویگەلی کەناڵی ئاوی قوش تەپە
وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ئەفغانستان بە ئاماژەدان بە کەناڵی قوشتەپە، ئاماژەی بەوەدا کە هیچ کەس مافی ئەوەی نییە زەویەکانی دەوروبەری ئەم کەناڵە ئاوە بە فەرمانی "مەلاهەبتۆڵڵا" سەرۆکی تاڵیبان دابەش بکات.
بەپێی هەواڵی نووسینگەی ناوچەیی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ئەفغانستان لە وەڵامی هەندێک ڕاپۆرتی دابەشکردنی زەوی لە دەورووبەری کەناڵی ئاودێری قوشتەپە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە بێ بنەمان.
لەم بەیاننامەیەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: هیچ کەس و دامەزراوەیەک مافی بەکارهێنان و دابەشکردن و کڕین و فرۆشتنی زەوییەکانی دەورووبەری کەناڵی قوشتەپەی نییە بەبێ فەرمانی سەرۆکی تاڵیبان.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەفغانستان، نابێت خەڵک هیچ هەنگاوێک بۆ وەرگرتنی زەوییەکانی کەناڵی قوشتەپە بگرنەبەر تا ئەوکاتەی ڕابەری تاڵیبان بە فەرمی ڕادەگەێندرێت.
لە هەمان کاتدا کە درووستکردنی کەناڵی قوشتەپە لەلایەن تاڵیبانەوە دەستیپێکرد، ڕاپۆرتی دابەشکردنی زەوی لە دەورووبەری ئەم کەناڵەدا بڵاوکرایەوە.
هەروەها پێشتر باس لەوە کرابوو کە بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەشدار لە پرۆژەی قوشتەپە بەڵێنیان داوە زەوی بەسەر خەڵکدا دابەش بکەن لە بەرامبەر پارەدا.
هەروەها مەلا عەبدۆلغەنی بەرادار، جێگری سەرۆکی حکوومەتی تاڵیبان سەبارەت بە دابەشکردنی زەوییەکانی دەورووبەری قوش تەپە ڕایگەیاند، ئەگەر هەر کەسێک بەڵگەنامە و پارەی لە خەڵک وەربگرێت بەناوی دابەشکردنی زەویەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و جیددی دەبێتەوە.
درێژی کەناڵی قوشتەپە نزیکەی ٢٧٠ کیلۆمەترە و لە شارەکانی "کەڵدار"ی پارێزگای بەلخ ەوە دەگاتە پارێزگای فریاب و بە پارێزگای "جۆزجان"دا تێدەپەڕێت.
لە دوو ساڵی ڕابردوودا حکوومەتی کابول بە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر سەرنجی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی کەناڵی قوشتەپە بووە.
ئەم کەناڵە بەشێک لە ئاوی ڕووباری عاموو ئاراستەی ناوچەکانی باکووری پارێزگاکانی بەلخ و جەوزجان و فریاب دەکات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە