هۆشداری مۆسکۆ سەبارەت بە سووریا
پەیامی کورد ... هۆشداری مۆسکۆ سەبارەت بە سووریا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارە تووندڕەوەکانی سووریا پاکتاوکردنی نەژادی راستەقینە و کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵک ئەنجام دەدەن بە پاڵنەری نەژادی و تائیفی، ووڵاتانی رۆژئاواش چاوپۆشی لە هەموو ئەو تاوانانە دەكەن.
سێرگی لاڤرۆڤ، سێشەممە لە ووتارێکدا کە لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، ئەوەی جێگای نیگەرانی تایبەتە، بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بەتایبەتی لە سووریایە، کە گروپە چەکدارە تووندڕەوەکان پاکتاوکردنی نەژادی راستەقینە و کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵک ئەنجام دەدەن، بە پاڵنەری نەژادی و تائیفی.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە، چاوپۆشی ووڵاتانی رۆژئاوایە لە ئاست هەموو تاوانەكان كە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان دا ئەنجام دەدرێت، بەمەرجێك نەبنە رێگر لەبەردەم هەوڵەکانی بەهێزكردنی بەژەوەندیەكانیان، ئەوەش لەپیناو پاراستنی هەژموونی لاوازبووە لەگەڵ بەردەوام بوون لە ژیان لەسەر حیسابی ئەوانی دیكە.
لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە كاتێكدایە كە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێشەممە هۆشداری لە دۆخی سووریا دا و ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی ئەوان بۆ دۆخەکە ئەوەیە كە بە ڕەچاوکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع بوەتەوە، ڕەنگە چەند هەفتەیەک نەک چەند مانگێک لە ڕوخانەوە دور بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەش كرد، ڕەنگە ئەو ئاڵنگارییانە، سووریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی وێرانکەر ببات و ووڵاتەکە دابەش بکات.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە