هۆشداری مەترسیدار سەبارەت بە گەڕانەوەی دووبارەی داعش بۆ ناو خاکی عێراق دەدرێت

پەیامی کورد   ...  هۆشداری مەترسیدار سەبارەت بە گەڕانەوەی دووبارەی داعش بۆ ناو خاکی عێراق دەدرێت

ڕاپۆرتەکان نیشاندەری ئەوەیە کە زیاتر لە ٨ هەزار تێرۆریستی داعش بە شێوەیەکی بەهێز دەتوانن جارێکی دیکە بکەوێتە واری ئۆپراسیۆنەوە لە ناو خاکی عێراق و هاوکات ئەم گرووپە تێرۆریستییە لە حاڵی پێکهێنانی کادیری نوێیە بۆ ناو ڕێکخراوەکەی خۆی .

گومان لەوە دەکرێت کە ٤ هەزار لە تێرۆریستانی داعش چالاکی یان هەیە و ئەوانی دیکەش سەر بە مۆرەگەلی بێدەنگ یا خود پاڵپشتیکەرانێکە کە لە کۆمەڵگاکانی خۆجەیی لە پارێزگاکانی سوننە نشین لێکدراوەتەوە .

سووتاندنی بەروبوومی کشت و کاڵی ، ماڵ و مۆڵک و دەرودەشت و باخات و هێرش کردن بۆ سەر ژێرخانگەلێک وەکوو بەنزینخانەکان ، چاکانی نەوت ، کۆمپانیاگەلی گاز ، خەتی بۆری نەوت و گاز ، هەموویان بەشێک لە ستراتیژی شەڕی ئابووری لە لایەن داعش ەوە هەژمار دەکرێت .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە