هۆشداری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە كۆماری ئیسلامی : " سەبری جیهان تەواو بووە "
پەیامی کورد ... هۆشداری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە كۆماری ئیسلامی : " سەبری جیهان تەواو بووە "
گرانت شاپس وه‌زیری به‌رگری بەریتانیا دوای هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر گرووپی حووسییه‌كان، له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تێلێگرافی بەریتانی كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار بڵاو بووەوە، هۆشداری به ئێران دا كه ده‌بێ گرووپی حووسییه‌كان و هه‌موو ئه‌و هێزه نیابه‌تییانه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕابگرێ و پێیان بڵێ كه ده‌بێ ده‌ست له‌و كارانه‌ی خۆیان هه‌ڵگرن؛ ناوبراو ووتی كه سه‌بر و تاقه‌تی ئێمه و هه‌موو جیهان له به‌رانبه‌ر كاره‌كانی ئه‌واندا ته‌واو بووه.
شاپس ڕایگەیاند ده‌بێ ئێران كه پشتیوانی له‌و گرووپانه ده‌كات بزانێ و به گرووپه‌كان له ناوچه‌دا بڵێ، كه ئه‌و كارانه نه ته‌نیا هیچ سوودێكی نییه به‌ڵكوو زیانی زۆری بەدواوەیە.
ناوبراو له‌و وتووێژه‌دا وتی كه كرده‌وه‌كانی گرووپه نیابه‌تییه‌كانی سه‌ر بە ئێران له یه‌مه‌ن، سووریا، عێراق و لوبنان ده‌بینین و ئه‌و كارانه ده‌رئه‌نجامێكی زۆر خراپی ده‌بێ.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە