هۆشداری پزیشکان؛ زیادبوونی مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی جێڵی نینۆک

پەیامی کورد   ...  هۆشداری پزیشکان؛ زیادبوونی مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی جێڵی نینۆک

بە ووتەی پزیشکانی بەریتانیا، بەکارهێنانی هەندێک جۆری جێڵی نینۆک بووەتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە حەساسیەتی توند و مەترسیدار.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، هۆکاری ئەم هەستیارییە، چوونە ژوورەوەی ماددە کیمیاییەکانە کە پێیان دەوترێت ئەکریلات بۆ ناو پێست.

ئەگەر کەسێک هەستیاری بەم مادەیە هەبێت، جەستەی چیتر بەرگەی ناگرێت و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی لێکەوتەی چارەسەری خراپی دەبێت.

کاتێک لەش هەستیار بوو، چیتر بەرگەی ماددەی ئەکریلات ناگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە لە چارەسەرە پزیشکییەکان کە ئەم مادەیە تێیدا بەکاردەهێنرێت. لەوانە چارەسەری ئاوی سپی چاو، گۆڕینی جومگەکان و هەندێک چارەسەری ددان. پزیشکانی پێست دەڵێن کێشەکە خراپتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی کیتی جێڵی هەرزان لە ماڵەوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە