هۆشداری ڕاپۆرتگەلی ئەمنییەتی لە لۆبنان : تەقینەوەی کۆمەڵایەتی بە بێ هیچ شک و گومانێک لە ڕێ دایە

پەیامی کورد     ...    هۆشداری ڕاپۆرتگەلی ئەمنییەتی لە لۆبنان : تەقینەوەی کۆمەڵایەتی بە بێ هیچ شک و گومانێک لە ڕێ دایە .

ماڵپەڕی " لۆبنان ٢٤ " لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی لۆبنان ییەوە ڕایگەیاند کە لۆبنان تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتی گەورەی لە پێش دایە و مانگی سێپتەمبەری داهاتوو لەمبارەیەوە چارەنووس سازە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوە ئەمنییەتییە ئاماژەی کرد کە ئەو شتەی کە لە هەندێک لە شارەکانی لۆبنان دا ڕوویدا و ئێستاش لە ئارادایە نیشانەی مەترسییەکی ڕووداوەکەیە کە دەتوانێ لە ناوچەکە ڕووبدات .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە ڕەفتاری عاقڵانەی دەزگا ئەمنییەکان لە بەرامبەری وێستگەگەلی سووتەمەنی کێشەگەلی گەورەی لە ووڵاتە دوور خستەوە و ڕێژەی ناڕەزایەتی لۆبنانییەکانی لە هەموو ناوچەکانی لۆبنان نیشان دا .

سەرچاوەی ئەمنییەتی ئاماژە پێکراو بە بەیانی ئەوەی کە ئەم ڕەفتارە نیشانی دا کە تەقینەوەی کۆمەڵایەتی تەنیا لە دەستی بابەتی کاتە ، و هۆشدرای دا کە پێداچوونەوەی بابەتەکان تەنیا لە ڕێگای چاوپێداخشانەوەی ئەمنییەتی دا ناکرێت و مەترسییە کە بەرپرسانی سیاسی پەیوەندیدار لە جیاتی ڕێگە چارەی سیاسی بۆ دەستپێکردنی تەشکیلی دەوڵتێک کە لە سەرەتاوە پێداچوونەوە بە دۆسیەگەلی بەپەلە و گرینگ دا بکات ، بابەتی کۆمەڵایەتی بە شێوەی تەواو یەکجاری و بە کێشە و گرفتگەلی بێ سوود بەردەوامی بدەن


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە