هۆشداری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی : دووبارە دەمامک ببەستنەوە
پەیامی کورد ... هۆشداری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی : دووبارە دەمامک ببەستنەوە
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی جۆری G1 ی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە "گرینگ" وەسفکردووە و پێشنیاری ئەوەشی کردووە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم جۆرە، پێویستە هاووڵاتیان بگەڕێنەوە سەر خووی بەستنی دەمامک.
1 جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک ووڵات بڵاوبووەتەوە. حکوومەتی هێندووستان و بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا لەوان ئیندیانا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی بێ بەشیان کردووە کە دووبارە دەمامک بەکاربهێنن.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا کە بەردەستن ڕێگری دەکەن لە تووشبوون بە حاڵەتە سەختەکان و مردن بەهۆی ئەم جۆرە نوێیە.
هەروەها ڕێکخراوی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە هۆکاری تووشبوون بە ڕێژەی ١٥ بۆ ٢٩%ی تووشبووان لە سەرانسەری ووڵات پێدەچێت جۆری Gn.1 بێت.
خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرەی کۆرۆنا بووەتە هۆی ترس لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی جیهانی پەتای کۆرۆنا.
ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە