هۆشداری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی : پیاوێک لە ئیمارات تووشی ڤایرۆسی MERS-CoV بووە

پەیامی کورد   ...  هۆشداری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی : پیاوێک لە ئیمارات تووشی ڤایرۆسی MERS-CoV بووە

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێت لە ١٠ی تەمموز (١٩ی تەمموز) واتە حەڤدە ڕۆژ دوای ئەنجامی پشکنینی پۆزەتیڤی ئەم نەخۆشە، ئاگادارکرایەوە کە تووشی ڤایرۆسی MERS-CoV بووە لە ئیمارات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی دیکەی ئەم نەخۆشییە دەستنیشان نەکراوە. بەڵام ئەم ڕێکخراوە پێشبینی دەکات بەم نزیکانە ڕاپۆرتی زیاتری تووشبوون بەم نەخۆشییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی دیکە بڵاوبکرێتەوە.

ئەو نەخۆشیەی کە بەهۆی ڤایرۆسی MERS-CoV دروست دەبێت، لە ئێستادا ڤاکسین و چارەسەری دیاریکراوی نییە. نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە تا و کۆکە و هەناسە تەنگی.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە