هۆشداری یەکیتی ئەورووپا : ئاسمانی دژە فڕین دەبێتە هۆی ڕوودانی شەڕی جیهانی سێهەم

پەیامی کورد     ...   ئاسمانی دژە فڕین دەبێتە هۆی ڕوودانی شەڕی جیهانی سێهەم

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : یەکیتی ئەورووپا ناتوانێ ڕەزامەندی لە سەر داواکاری ئاسمانی دژە فڕین لە سەر ئاسمانی ئۆکراین دا بکات چوونکە ئەم کارە دەبێتە هۆی ڕوودانی شەڕی جیهانی سێهەم .

جۆزێپ بۆرل ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ " CNBC-TV۱۸ " بە جەخت کردنەوە لە سەر یەوەی کە ناتۆ دەستوەردان لە ئۆکراین ناکات لە بەر ئەوەی کە ئەو ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە نییە ووتی یەکیتی ئەورووپا نەوت و گازی ڕووسیای بە هۆی پشتبەستی لە ڕادەبەدەری گەمارۆ نادات .

بۆرل هەروەها پشتڕاستی کردەوە ، ئەمریکا هاوردەی نەوت و ووزەی لە ڕووسیاوە قەدەغە کردووە و بەریتانیاش ووتوویەتی کە تا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەکردنی خۆی کەم کەم ڕادەوەستێنێت ، بەڵام یەکیتی ئەورووپا بە هۆی ئەوەی کە زۆر بە قووڵی و بە تووندی پێویستی بە نەوت و گازی ڕووسیا یە ئەوە لەگەڵ ئەم ڕەوتە بەرەوپێس ناڕوات .

ئەو جەختی کردەوە هاوردەی نەوتی ڕووسیا بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان بەشێکی بچووک هەژمار دەکرێت و تا ڕادەیەکیش پێویستی پێ نییە ، بەڵام ئەم بابەتە بۆ یەکیتی ئەورووپا پێچەوانەیە چوونکە ڕووسیا بەرهەم هێنەری گەورەی ووزەی ئەوانە .

بەپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی کرد : یەکیتی ئەورووپا لە هەوڵدایە تاکوو هاوردەی گازی ڕووسیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە و بەرکاهینانی ووزەی ئەم ووڵاتە تا کۆتایی ساڵ بە ڕێژەی دوو لە سەر سێ کەم دەکاتەوە


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە