هۆشیار زێباری : ئه‌مڕۆ رۆژێكی خه‌مناكه بۆ عێراق بڕیاری ڕەتکردنەوەی من بڕیارێکی سیاسی یە
پەیامی کورد ... هۆشیار زێباری : ئه‌مڕۆ رۆژێكی خه‌مناكه بۆ عێراق بڕیاری ڕەتکردنەوەی من بڕیارێکی سیاسی یە
هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، سه‌ری سووڕماوه له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له كاندیدی سه‌رۆككۆمار، به‌ڵام رێزی لێده‌گرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه "سته‌مم لێكراوه"، ده‌شڵێت، "من تاكه‌كاندید بووم و پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ سه‌رۆككۆمار نیه".
هۆشیار زێباری ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدای پایته‌خت له‌باره‌ی بڕیاری دوورخستنەوەی له كاندید بوونی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ رۆژێكی خه‌مناكه بۆ عێراق، ژیان راناوه‌ستێت له هیچ خاڵێكدا و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و عێراقه‌ی كه ئێمه خه‌باتمان بۆ كرد له پێناوی دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری و یاسا و مافی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ سه‌رسووڕمان بوم به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق به دروخستنه‌وه‌مان له مافی خۆمان له كاندیدكردنمان، ئێمه رێز له‌و بڕیاره ده‌گرین، به‌ڵام وه‌كوو هاووڵاتییه‌كی عێراقی مافی خۆمه بڵێم كه سته‌مم لێكراوه و زۆر سه‌رسووڕمان بوم له‌و بڕیاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیان له هیچ خاڵێكدا راناوه‌ستێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه كاتێك داواكاریمان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پێشكه‌شكرد هه‌موو مه‌رج و رێنمایی و یاساكانمان له‌پێش چاو بوو هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته له‌هه‌ر كاندیدێك هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، ئێمه خه‌ڵكانێك نین كه نامۆ بین به‌م سیسته‌مه ئێمه عێراقمان دامه‌زراند، ئه‌م خانوه‌ی كه ده‌یبینین ماڵی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانییه كه تیایدا ده‌ستوور نووسراوه‌یه‌وه، كاتێك خۆم كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار هه‌موو مه‌رجه‌كانم تیادابوو".
هۆشیار زێباری باسی له‌وه‌شكرد، "كاتێك خۆمان كاندیدكرد به‌هه‌موو سیسته‌مه‌كاندا رۆیشتین له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تاوه‌كوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و نووسراوی فه‌رمیمان له هه‌موو ئه‌م ده‌ستانه هه‌یه كه ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر كاندیدكردنمان، دواتر له‌لایه‌ن چوار په‌رله‌مانتاره‌وه تانه له‌و پرسه درا، كه سیانیان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتین كه له ركابه‌ره‌كانی ئێمه‌ن، په‌ندێكی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی كه سته‌مت لێده‌كات له نزیكه‌كانی خۆته به‌ڵام ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی سیاسیه، چوونكه ئێمه هه‌موو پرسه‌كان كه له‌باره‌ی منه‌وه باسیان لێوه‌كرا له دادگاكان و له شوێنه‌كانی تر هه‌موویان داخرابوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "من ره‌نگه درێژترین ماوه له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه مابێتمه‌وه، من ١٣ ساڵ خزمه‌تم له‌م ووڵاته كردوه و به‌هه‌مو پاكی و بێگه‌ردییه‌وه، هه‌روه‌ها سیڤی و رابردوو و ره‌فتاری ئێمه زۆر له‌و به‌فرانه‌ی كه له‌سه‌ر چیای حه‌سارۆك هه‌یه پاكتره، ئێمه ره‌فتاری باش له خۆمانه‌وه فێر ده‌بین و مێژوو و رۆڵی خۆمان ده‌زانین له عێراق، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ دژی من درا بڕیارێكی سیاسی بو، سته‌ممان لێكرا".
هۆشیار زێباری روونیشیكرده‌وه، "پێویست بوو دادگای فیدڕاڵی دیوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پرسه ببینێت، ئه‌وان نایانه‌وێت عێراق سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت، عێراق سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت كه ئه‌زومونی هه‌بێت، من به‌رپرسم له‌م قسانه‌ی كه ده‌یكه‌م، ئێمه ركابه‌ری ده‌كه‌ین به شه‌ره‌فه‌وه، هه‌موو مه‌به‌ستی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه رێگری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌مو كێشه‌كه‌ش له‌سه‌ر كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بوو، نه ماوه‌ی ده‌ستووری و نه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆیه ئه‌مڕۆ رۆژێكی دڵته‌نگه بۆ عێراق، من ده‌زانم عێراق سته‌مكاری ره‌تیده‌كاته‌وه و بڕۆن پرسیار له شه‌قام بكه‌ن له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی من، بۆیه جارێكی تر ده‌ڵێم رێزی دادگا ده‌گرم، بڕیاره‌كه پیشوه‌خته و سیاسیه و ره‌نگه بڵێم زۆر زۆر له‌و كه‌سانه‌ی گه‌وره‌تر كه به‌م بڕیاره هه‌ستان".
هۆشیار زێباری ده‌شڵێت، "كاندیدكردنی من له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌مو دونیا ده‌هێنێت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی پیشوه‌خته و سیاسیه ئێمه هه‌موو رێكاره‌كانی كاندیدبوونمان ته‌واوكردبوو، ته‌نانه‌ت بڕیاری پێشووی په‌رله‌مان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی من له پۆستی وه‌زیری دارایی سیاسییه و به دڵنیایی سه‌ركردایه‌تی ئێمه موراجه‌عه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی، سه‌در و سوننه‌كان، هۆشیار زێباری ووتی، "به‌دڵنیایی هێزی سیاسی هه‌یه له پشت ئه‌م بڕیاره‌وه بێگومان، ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده غه‌شیم نین، به نسبه‌ت رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی هێشتا ماوه و له خه‌ڵكی تر گه‌وره‌تره، به‌ڵام بێشك هه‌مو هاوپه‌یمانییه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر رابوه‌ستین و پشتیوانی یه‌كتر بكه‌ین".
له‌باره‌ی كاندید پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، هۆشیار زێباری ئاشكرایكرد، "هیچ كاندیدێكی دیكه نیه به‌پێی زانیارییه‌كانی من، من تاكه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان‌م كه بڕیارێكی پێشوه‌خته‌ی سیاسی دوورخرامه‌وه، ئێمه بژارده‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدایه و ٧٥ ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه و بژارده‌مان ده‌بێت".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە