هۆشیار زێباری : رۆژی 18ـی 12 رۆژێکی زۆر گرینگە ... شەڕی ئێمە شەڕی کوردبوونە

پەیامی کورد  ...  هۆشیار زێباری : رۆژی 18ـی 12 رۆژێکی زۆر گرینگە ... شەڕی ئێمە شەڕی کوردبوونە

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ناحەزان دەیانەوێت ئەم ناوچانە لە کوردستان داببڕن كە ئێمە لە دەستووردا شەڕمان بۆ كردوون.

هۆشیار زێباری ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە سنووری مەخموور رایگەیاند، شەڕی ئێمە لە نەینەوا و کەرکووك شەڕی کوردبوونە.

ناوبراو دەڵێت : ناحەزان دەیانەوێت ئەم ناوچانە لە کوردستان داببڕن كە ئێمە لە دەستووردا شەڕمان بۆ كردوون.

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: رۆژی 18ـی 12 رۆژێکی زۆر گرینگە کە هاووڵاتییان بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەو حزبە بتوانێت لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زۆترین خزمەت بە خەڵکی پارێزگاکانی عێراق بکات.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە