هۆلەندا بەتەواوی پاڵپشتی لە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا دەکات کە سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە
پەیامی کورد ... هۆلەندا بەتەواوی پاڵپشتی لە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا دەکات کە سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە
ڤۆپکە هۆکسترا، وەزیری دەرەوەی هۆلەندا ڕایگەیاند لەگەڵ جۆزێپ بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند و بڵاوی کردەوە: «لەبارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دا گفتوگۆمان کرد».
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە :" دەبێت بەردەوام بین لە گەمارۆدانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی».
ڤۆپکه هۆکسترا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: «هۆلەندا بەتەواوی پشتگیری لەوە دەکات سوپای پاسداران خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و ئەمەش دەوڵەتە ئەورووپییەکان لێک نزیکتر دەکاتەوە.»
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە