هۆنەرمەندێکی دەنگ خۆش و دیاری شاری " سنە " لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... هۆنەرمەندێکی دەنگ خۆشی شاری " سنە " لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
دوێنێ دووشەممە ٧ی فێبریوەری ٢٠٢٢، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "حیکمەت نۆبەری" لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
حیکمەت نەوبەری" لە ماوەی ژیانیدا چەندین گۆرانی و بەرهەمی فۆلکلۆری وتووەتەوە و تۆماری کردووە.
هونەرمەند "حیکمەت نەوبەری" یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا "حەسەن زیرەک" بووە.
حیکمەتۆڵڵا نەوبەری (۱۴۰۰ - ۱۳۱۴ خ)؛ کوڕی حەبیبۆڵڵا ، لەدایکبووی گەڕەکی چوارباخی شار سنە بوو. حیکمەت نەوبەری، یەکێک لە گورانیبێژە دەنگ خوەشەکانی کوردستان بوو کە کۆمەڵێک گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سنە - بەر لە هاتنە سەرکاری ڕێژیمی ئێران تۆمار کردووە.
شایانی باسە، ناوبراو خاڵی هونەرمەندی کورد لە بواری مۆسیقا جەلیل عەندەلیبی یە.
دوێنێ دووشەممە ٧ی فێبریوەری ٢٠٢٢ "حیکمەت نەوبەری" لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و ڕۆژی سێشەممە ٨ی فێبریوەری لە گۆڕستانی ئەوە شارە لە بەشی هونەرمەندان بە خاک سپێردرا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە