هۆنەرمەند نەجمەدین غوڵامی پەیامێک تووندی ئاراستەی میدیاکانی ئێران دەکات
پەیامی کورد ... هۆنەرمەند نەجمەدین غوڵامی پەیامێک تووندی ئاراستەی میدیاکانی ئێران دەکات
دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانی نەجمەدین غوڵامی لەلایەن میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەو هونەرمەندە کوردە پەیامێکی تووندی بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کوردستانییەکان بەمەبەستی کەڵکاژۆ لە هەستوسۆزی خەڵک و ڕاکێشانیان بۆ دەنگدان، گۆرانییەکانی هونەرمەندانی نەتەوەیی ناسری ڕەزازی و نەجمەدین غوڵامییان بڵاو کردەوە.
هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی لەو بارەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە؛
پەیامێک بۆ ماڵپەڕ و لاپەڕە کاناڵ و مێدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری سێدارە
لەم ڕۆژانەدا بینیم گۆرانیەکانی من لە زۆربەی مێدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری سێدارە بڵاو دەبێتەوە ، هەر لەم کاناڵەوە بەم ئەدمینانەی لایەنگری حکوومەت ڕادەگەیەنم بە هیچ شێوازێک مافیان نیە کارەکانی من لەم شوێنانە بڵاو کەنەوە ، داواکارم مافی کۆپێ ڕایت بپارێزن.
تەنیا تۆڕە کۆمەڵایەتیە کلتووری و ئەدەبیەکان و ئەو مێدیایانەی لایەنگری نەتەوەی کورد و خەڵکی چەوساوەی کوردستان و ژێر دەستی حکوومەتی سێدارەن ، مافی بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی منیان هەیە.
▪️بە سپاسەوە براتان نەجمەدین غوڵامی
١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ ـی کوردی
ووڵاتی سوید ستۆکهۆڵم
کاناڵی: تایبەتی نەجمەدین غوڵامی
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە