هۆواوی گەورەترین فرۆشگای دەرەکی خۆی لە ڕیاز دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    هۆواوی گەورەترین فرۆشگای دەرەکی خۆی لە ڕیاز دەکاتەوە

" خالد الفالح " وەزیری سەرمایەگوزاری عەرەبستانی سەعووی سەوی ڕابردوو هەواڵ لە واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ کۆمپانیای هۆواوی چین بۆ کردنەوەی گەورەترین فرۆشگای دەرەکی و بیانی ئەم کۆمپانیا چینی یە لە ڕیاز پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وەزیرە سەعودییە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : دلخۆشم کە واژووی ڕێکەوتننامە لەگەل هۆواوی چینی بۆ کردنەوەی گەورەترین فرۆشگای بیانی ئەم کۆمپانیایە لە ڕیاز بە من ڕاسپێردرا . ئەم بابەتە هەنگاوێکی گرینگ ە لە ڕاستای سەرمایەگوزاری هۆواوی لە عەرەبستان دا .

ڕێکخاروی پەیوەندی و تەکنۆلۆژیاکانی زانیاری عەرەبستانی سەعوودی دیسەمبەری ڕابردوو نووسراوێکی لێکتێگەیشتنامەیان لەگەڵ کۆمپانیای هۆواوی بۆ پاڵپشتیکردن لە پیلان و بەرنامەگەلی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەرهەمی ناوخۆیی تەکنۆلۆژیاکان واژوو کرد 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە