هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیگەلی گشتگیر ئاشکرا دەبێت
پەیامی کورد ... هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیگەلی گشتگیر ئاشکرا دەبێت
نەخۆشیگەلی گشتگیر ، دەرئەنجامی تواندنەوەی بەستەڵەکە سرووشتییەکان
گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ئاکادێمیای زانستی چین لە نموونەگەلی کۆکراوە لە بەفر و سەهۆڵی بەستەڵەکە سرووشتییەکانی تەبەت نزیکەی هەزار جۆرە باکتریایان دۆزیوەتەوە .
ئەوان نموونەگەلی تواوەی سەهۆڵ و بەفریان تاقی کردەوە و ٩٦٨ جۆر باکتریای نایاب یان دۆزیەوە کە ٩٨٪ یان پێشتر هیچ کات نەبیندرابوو .
گرووپێکی دیکە لە لیکۆڵەران یش بە تازەیی ڤایرۆسگەلێکی جیاوازیان لە سەهۆڵ دۆزیوەتەوە کە پەیوەندی بە ١٥ هەزار ساڵ پێشەوەن و زیاتریش یان پێشتر نەبیندرابوون .
کێشەیەک کە دەربارەی ئەم باکتریا و ڤایرۆسانەوە بوونی هەیە ئەمەیە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەوان بۆ ئاژەڵان و مرۆڤەکان گشتگیر بن و بیگرنەوە . هاوکات لەگەڵ توانەوەی ئەم سەهۆڵ و بەفرانە ، ئەگەری چوونیان بۆ ناو ڕۆخانەکان و ڕاگواستنیان بۆ ناوچەگەلی پڕ لە خەڵک بوونی هەیە .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە