هۆکاری بەرزبوونەوەی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد     ...   هۆکاری بەرزبوونەوەی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

ووتەبێژی ئەنجوومەنی بەنزیخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و گرانبوونی بەنزین دەگەڕێتەوە لە بۆرسەی جیهانی. 

بەهمەن قادر، ووتەبێژی ئەنجوومەنی بەنزیخانەکانی سلێمانی رایگەیاندووە چەند رۆژێکە نرخی بەنزین گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بەرزبووتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، کە مامەڵەی ئەوان بە دۆلارە، هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری سێیەمی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین بڕی بەنزین هەناردەی هەرێم دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە ئێران دەستکراوەتەتر بوە بۆ فرۆشتنی نەوت و سەرچاوەکانی دیکەی وزە و رەوانەی ووڵاتان دەکات و جارێکی دیکە بەنرخی بۆرسەی جیهانی دەیفرۆشێت نەک بە هەرزانتر لە بۆرسەی جیهانی.

هەروەها راگەێندراوە لە ئێستادا هەر لیترێك بەنزین لە هەرێم ١٠٠ دینار زیادیكردوە، هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە ٥٥٠ دینار و محەسەن ٦٠٠ و بەنزینی سوپەریش بە ٧٠٠ دینار دەفرۆشرێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە