هۆکاری دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد     ...   هۆکاری دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت : بە ھۆی ئەوەی تا ئێستا پارەی پێشمەرگە بۆ مووچەی لیوا ھاوبەشەكان نەگەیشتووە، بڕیارە حكوومەت مووچەیەك بەو لیوایانە بدات، تاوەكوو پارەی ئەمریكا دەگات، ھۆكاری دواكەوتنی پارەكەی ئەمریكاش، تەكنیكییە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە، كە تاوەكو پارەی ئەمریكا بۆ مووچەی لیوا ھاوبەشەكان دەگات، مووچەیەك بە قەرز بدات بەو لیوایانە و چاوەڕێ دەكەین دەوامی فەرمی دەست پێبكات و مووچەیەكیان پێ بدرێت و حكوومەت بۆیان دابین بكات".

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: "دواكەوتنی پارەی ئەمەریكا بۆ مووچەی لیوا ھاوبەشەكانی پێشمەرگە، ھیچ كێشەیەكی نییە و تەنھا ھۆكارەكەی تەكنیكییە، ئەگەر نا ئەمریكا پارەی مووچەی پێشمەرگە رەوانە دەكات و چاوەرێین پارەكە بگات و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین".


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە