هۆکاری مردنی ماتیۆ پێری بە "کاریگەرییە تووندەکانی کیتامین" ڕاگەێندرا

پەیامی کورد  ...  هۆکاری مردنی ماتیۆ پێری بە "کاریگەرییە تووندەکانی کیتامین" ڕاگەێندرا.

دەسەڵاتدارانی پزیشکی لە شاری لۆس ئەنجلس پشتڕاستیان کردەوە کە مردنی ئەکتەری تەلەفزیۆنی و فیلم ماتیۆ پێری بەهۆی کاریگەرییە تووندەکانی مادەی دەروونی چالاک کیتامین ەوە بووە.

تەرمی ئەو ئەکتەرە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لۆس ئەنجلۆس دۆزرایەوە، بەڵام پشکنینەکانی دوای مردنی ئەوکاتە بێ ئەنجام بوون.

کیتامین دەرمانێکی بە ڕەچەتە کە ئەزموونی بێهۆشکردن هان دەدات و حاڵەتێکی هاوشێوەی ترانس لە بەکارهێنەردا درووست دەکات.

زیاتر بە ڕۆڵی چاندلەر بینگ لە فیلمی سیتکۆمی هاوڕێیان ناسرابوو.


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە