هۆکاری مردنی مەلیکەی بەریتانیا ڕاگەێندرا

پەیامی کورد   ...  هۆکاری مردنی مەلیکەی بەریتانیا ڕاگەێندرا

بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەی مردنی مەلیکەی بەریتانیا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە بەڵگەی مردنی مەلیکە ئەلیزابێتی دووهەم دا هۆکاری مردنی ئەوی " مردن بە هۆی پیری " یا هەمان " مردن بە هۆی بەساڵاچوون " لە بەڵگەی مردنی دا تۆمار دەکرێت . لە ڕاستیدا پیری گرینگترین هۆکاری ئاڵۆزبوونی دۆخی تەندرووستی کەس و ژێرخانی مردن دەزانرێت .

ئێلیزابێتی دووهەم ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سێپتەمبەر کۆچی دوایی کرد . بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی بەریتانیا ئەو کاتژمێر سێ و دە خوولەکی دوای نیوەڕۆ کردووە و کاتژمێر ٦و نیوی دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ئەم هەواڵە بە فەرمی بۆ ڕای گشتی ڕاگەێندرا .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە