هۆکاری هەڵسووڕانەوەی چێشت لێنەرەکەی پووتین بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟
پەیامی کورد ... هۆکاری هەڵسووڕانەوەی چێشت لێنەرەکەی پووتین بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟
ئه‌و گرووپه‌ى له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى ئۆكراین وه شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه‌ى بۆ ڕووسیا كرد و به‌شێكى زۆرى ئۆكراین ى بۆ پووتین داگیركرد، ئێستا له‌سه‌رۆكه‌كه‌ى ڕووسیا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و هۆشداری ده‌دات كه له ئۆكراین ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كردووه‌و ڕووسیاش له پووتین ئازاد ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، "ڤاگنه‌ر به‌خوێنى خۆى، خۆى ده‌شواته‌وه‌و پووتین یش هێز نانێرێت بۆ هانامان".
ڕۆژی هەینی یه‌ڤگینى پریگۆژین فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى ڤاگنه‌رى ڕووسى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هێزەکانی ڕووسیا لەڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکراین پاشەکشە دەکەن، ئەمەش دوای ئەو هێرشە بەرپەرچ دانەوەیەی هێزەکانی کیێڤ دەستیان پێکردوە.
ئەم لێدوانانە پێچەوانەی قسەکانی "پووتین" بوون کە ئاشكرای كردبوو، ئۆکراین لەهێرشی پێچەوانەدا تووشی زیانێکی کارەساتبار بووە.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانده‌ى ڤاگنه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ئێمەى یه‌كه‌ى ڤاگنه‌ر خۆمان بەخوێنى خۆمان دەشۆین، بەڵام کەس هێز نانێرێت، ئەوە پێمان دەڵێت فێڵەو له‌ئێمه كراوه‌و ئه‌و فێڵه‌ش له‌لایه‌ن پووتین ه‌وه له من‌و سه‌ربازه‌كانم كراوه".
یه‌ڤگینى پریگۆژین له‌یه‌كى حوزه‌یرانى ١٩٦١ لەلێنینگرادى ڕووسیا له‌دایك بووه‌و یه‌كێكه له‌بازرگانه دیار‌و گه‌وره‌كانى ئه‌و ووڵاته، پێشتر پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادێمیر پووتین هه‌بوه‌و میدیاى نێوده‌وڵه‌تیش بە"چێشتلێنەره‌كه‌ى پووتین" ناویان بردوه، چونكه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى پریگۆژینه‌وه سه‌رپه‌رشتى هه‌موو خواردن‌و خواردنه‌وانه كراوه كه بۆ پووتین و میوانه‌كانى ئاماده‌كراون.
پریگۆژین سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازى ده‌كات به‌ناوى ڤاگنه‌رو تۆمەتباریشكراون بەدەستێوەردان لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ی ئەمریکا و هەروەها خودى پریگۆژین تۆمەتبارکراوە بەوەی هەوڵیداوە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ی ئەمریکا هەبێت، به‌هۆى كاره‌كانیشیانه‌وه خۆیی‌و كۆمپانیا‌و نزیكه‌كانى ڕووبەڕووی سزای ئابووری و تۆمەتی تاوان كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
فه‌رمانده‌كه‌ى گرووپى ڤاگنه‌ر ئێستا تەمەنى ٦٢ ساڵەو بۆتە کەسایەتییەکی دیار لەئۆپراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین و لە کرێملین نزیکە، بەڵام لەهەمان کاتدا ڕەخنەی زۆر لەسیاسەتەکانی مۆسکۆ دەگرێت.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین یش لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، "چاودێری دۆخەکە دەکەین"، هاوکات کیریلۆ لۆدانۆڤ بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئۆکراین ووتوویه‌تى، "ڤاگنەرو سوپای ڕووسیا دەستیانکردووە بەڕاوکردنی یەکتر بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و پارە".
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ڤاگنەر بۆ یەکەم جار لەساڵی ٢٠١٤ لەڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دەرکەوت‌و یارمەتی جوداخوازانی سەر بەڕووسیای دا بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکی ئۆکرانیاو درووست‌کردنی دوو هەرێمی جیاواز لەناوچەکانی دۆنێتسک و لووهانسک و هاوكات هه‌ر لەساڵی ٢٠١٤ وە ڤاگنەر لەزۆرێک لەململانێکان لەسەرتاسه‌رى جیهاندا بەشداربوە، بەتایبەتی لە سووریا و لەزۆرێک لە ووڵاتانی ئەفریقیا.
لێکۆڵینەوەیەکی بی بی سی لە گرووپی ڤاگنەر ئاماژەی بەوەکردوە، دیمیتری ئۆتکین ئەفسەری پێشووی سوپای ڕووسیای تەمەن ٥١ ساڵ، پێدەچێت ئەو کۆمپانیای "ڤاگنەر"ی دامەزراندبێت.
ئه‌وه‌ش باس كراوه، ئەو گرووپە بەشداری لەچالاکییە سەربازییەکان دەکات لەژمارەیەک ووڵات کە شایەتحاڵی ململانێ ناوخۆییەکانن، لەبەرامبەر دەستڕاگەیشتن بەسامانە سروشتییەکانیان، بۆ نموونە باس لەوەکراوه کە ئەندامانی ئەو گرووپە پاسەوانی ئەو کێڵگە نەوتییانە دەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریادایە، لەبەرامبەردا ڕێژەیەک لەداهاتی ئەو کێڵگەیە دەبات.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە