هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دراوی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێڕاقی ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دراوی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێڕاقی ئاشکرا دەکرێت
موحه‌مه‌د ساعدی شاره‌زای كاروباری ئابووری ڕه‌خنه‌ی له به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ گرت و هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی زۆرێك له قاچاخچیه‌كان و مافیای دارایی گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند، بازرگانه نایاسایی یه‌كان بازاڕ و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراویان قۆرخكردوه.
موحه‌مه‌د ساعدی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، "حكوومه‌ت به‌رده‌وامه له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به‌نرخی دراوه‌كان ده‌كه‌ن و فرۆشتنی دۆلاریان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه و ده‌سه‌ڵاتی دراو قۆرخكردوه، هه‌روه‌ها كاریان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنی فرۆشتن بۆ فرۆشتنی دراو پێی ڕێكاره یاساییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كه ناوبه‌ناو بازاڕی هاوته‌ریب به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش مافیای دارایی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشته‌وه‌یه كه یاری به‌نرخه‌كان ده‌كه‌ن و له‌نێوخۆیاندا ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دراوه‌كه به هه‌ندێك كۆمپانیای ئاڵ‌وگۆڕكردن به نرخێكی دیاریكراو بفرۆشن بۆئه‌وه‌ی وا بێت به نرخێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كرێت، یان له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قازانج له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه به‌ده‌ست بهێنن كه به نرخی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت هاورده‌یان كردووه.
ده‌شڵێت، "حكوومه‌ت ده‌توانێت خواست له‌سه‌ر دۆلار كه‌م بكاته‌وه له بازاڕه‌كانی ناوخۆ به كردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی كه كار له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار بكه‌ن به‌پێی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی، هه‌روه‌ها چوونه ناو بازاڕی ئۆتۆمبێل بۆئه‌وه‌ی دۆلار بدات به هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل به‌كاری بهێنێت، به تایبه‌ت كه ئه‌م جۆره بازاڕانه كه دۆلار به‌كارده‌هێندرێن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە