هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکرێت
مامۆستایه‌کى زانکۆ هۆکاره‌کانى نزمبوونه‌وه‌ى نرخى دینارى عێراقى بەرانبەر به دۆلارى ئه‌مەریکى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت, زیادبوونى قه‌رزه‌کان و دۆخى خراپى داراییى عێراق و ئه‌و سیاسه‌ته فاشیله‌ى که له ٢٠٠٣وه عێراقى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت هۆکارى سه‌ره‌کیی نزمبوونه‌وەی نرخى دینارى عێراقییه و ده‌شڵێت, په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تى نوێى دارایى له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقەوە که ئامانج لێى زیادکردنى داهاته، نابێته هۆکارێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بوودجه‌که‌ى.
د. کاوه قه‌ره‌داغى, پسپۆڕی بوارى کارگێرى و دارایى، ڕایگه‌یاند: "زیادبوونى قه‌رزه‌کانى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م قه‌رزانه به دۆلار ئێستا هۆکارى یه‌که‌م و سه‌ره‌کییه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى لەناکاوى نرخى دینارى عێراقى بەرامبه‌ر به دۆلار, چونکه عێراق قه‌رزێکى زۆرى بانکه ئه‌هلییه‌کانی لایە و ئه‌م قه‌رزانه‌ى به دۆلار کردووه، دواجاریش ده‌بێت قه‌رزه‌کانى هه‌ر به دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه, له‌م حاڵه‌شدا خواست له‌سه‌ر دۆلار زیاد ده‌کات, ئه‌مه له کاتێکدایه عێراق جگه له نه‌وت هیچ کاڵایه‌کى دیکه‌ى نییه ڕه‌وانه‌ى بازاڕى جیهانیى بکات تا له ڕێگه‌یه‌وه ڕێژه‌یه‌کى زیاتر دۆلارى ده‌ست بکه‌وێت و نرخى دراوه‌که‌ى له به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریکیدا پێ هاوسه‌نگ بکاته‌وه".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه به دووریشى ده‌زانێت حکوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تى نوێى دارایى له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقەوە که ئامانج لێى زیادکردنى داهاته، ببێته هۆکارێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بوودجه ته‌نها له چه‌ند حاڵه‌تێکى که‌مدا نه‌بێت.
قه‌ره‌داغى ده‌شڵێت: "به‌پێى ئاماژه‌پێدراوه ئابوورییه‌کان تا ماوه‌یه‌کى دیکه نرخى دینارى عێراقى به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه, دۆخى عێراق له‌وپه‌ڕى خراپیدایه و زه‌مینه ئابوورییه‌که گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ى دراوه‌که‌ى پارێزگارى له نرخه‌که‌ى خۆى بکات, مشتومڕه‌کان له‌سه‌ر بوودجه‌ى 2021 و ته‌نانه‌ت دۆخه سیاسییه‌که و ئه‌و حه‌مله‌یه‌ى که بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه ئه‌وه‌ى لێ ناخوێنریته‌وه له نزیکمه‌ودادا نرخه‌که بگه‌ڕێته‌وه شوێنى خۆى".
سه‌باره‌ت به کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یەی نرخی دینار له‌سه‌ر نرخى کاڵا و شمه‌ک له بازاڕه‌کانى کوردستان، کاوه قه‌ره‌داغى ئاماژه‌ى به‌وه دا: "بێگومان نزمبوونه‌وەی به‌هاى دینارى عێراقى کاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شمه‌ک و کاڵاکان و گرانییه‌کى هه‌ستپێکراو ڕوو ده‌دات, ئه‌م کاریگه‌رییه له‌سه‌ر چینى مووچه‌خۆران زیاتر ده‌بێت, جاران ئه‌گه‌ر مووچەخۆرێک توانیبێتى که‌مێک پاشه‌که‌وت بکات، ئێستا ناتوانێ ئه‌وه‌ش بکات, ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامى بڕیارى ناهه‌موارى وه‌زاره‌تى دارایى و بانکى ناوه‌ندىی عێراقه".
دوێنێ به‌هاى دۆلارى ئه‌مەریکى بەرانبەر به دینارى عێراقى به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته به‌رزترین ئاست له دواى ساڵى 2014ه‌وه، به جۆرێک به‌هاى 100 دۆلار به 130 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا.
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە