هۆکارەکانی سەردانی نووری مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان
نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵا گەیشته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوویه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێ، مالیكی بۆ دوو بابه‌ت سه‌ردانی كوردستانی كردووه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، له كاتێكدایه ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌داین و، نێوماڵی شیعی بوون به دووبه‌شه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن دووا بكه‌وێت و، ده‌وڵه‌تی یاساش له‌گه‌ڵ ئه‌وەن، له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پەیوه‌ندی به هه‌ڵبژداردن و پەیوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاساوە هه‌یه، هەروەها چاوخشاندنه‌وه‌یه به پەیوه‌ندییه‌كان".
ڤیان سه‌بری ڕایگەیاند " نووری مالیكی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، رایگه‌یاندووە ، کە پەیوه‌ندی ئەو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، پەیوه‌ندییه‌كی مێژووییه و بۆ پێش رووخانی رژێمی سه‌ددام حسێن دەگەڕێتەوە، له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا سه‌ردانی مالیكی بۆ كوردستان دوواكه‌وتووه، ئێستا‌ش مالیكی ده‌ڵێ: "ده‌مه‌وێت پێداچوونه‌وه به پەیوه‌ندییه‌كان بكه‌ین، بابه‌تی زۆر گرینگی ئێستا قسه‌كردنه له‌سه‌ر هه‌ڵبژادرنه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان"، .
ووتیشی: "ئێمه وه‌ك پارتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین رۆژی ١٠/١٠ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌وڵه‌تی یاساش به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هه‌مان رایان هه‌یه و، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە