هۆکارەکانی هەوڵدان بۆ خوکوژی لە گرووپگەلی جیاوازی تەمەن چیە ؟

پەیامی کورد   ... هۆکارەکانی هەوڵدان بۆ خوکوژی لە گرووپگەلی جیاوازی تەمەن چیە ؟

بە پێی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکانی پزیشکێکی گشتی و دەروونناس ڕایگەیاندووە : ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی بەساڵاچوویی دا هەوڵی خۆکوشتن دەدەن زۆر کات بۆ ئەوەیە کە هەستی کاریگەر و سوودمەند بوونی خۆیانیان لە دەست داوە بۆ نموونە هەندێک جار کەسەکان لە تەمەنی بەساڵاچوونی و خانەنشینی دا هەست دەکەن کە سەربارن و بوون و نەبوونیان چیتر هیچ قازانجێکی نییە .

هەروەها هەندێک جار ئەم گرووپە تەمەنی یە گیرۆدەی دەرد و نەخۆشیگەلی درێژخایەن دەبن کە دەتوانێ هەستی بێ کەڵک بوون بەوان ڕادەگوێزێت .

لە تەمەنی تازەپێگەیشتن دا زۆرێک لەم هەنگاوە خۆکوژییانە بە هۆی کردارگەلی شۆک هێنەرە . زۆربەی کاتەکان ئەم ڕووداوە بۆ گەنجان ڕوودەدات کە دایک و باوکەکانیان زۆر کۆنترۆڵ کارن ، هەر بۆیە بۆ نموونە لە یەک ئان و سات دا کەسە تووڕە دەبێت یا تەنانەت هەندێک جار بۆ ترساندن و هەڕەشە کردنی بنەماڵەکان دەست دەدەنە کارێکی لەم شێوەیەوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە