هۆڵە‌ندا ئامادەیی ده‌ربڕى بۆ گه‌شه‌پێدانى کشتوکاڵ
پەیامی کورد ... هۆڵە‌ندا ئامادەیی ده‌ربڕى بۆ گه‌شه‌پێدانى کشتوکاڵ
هۆڵه‌ندا وه‌ک دووه‌م گه‌وره‌ترین وو‌ڵاتى جیهان، له ڕووى کشتوکاڵییه‌وه سه‌رقاڵى بره‌ودانه به که‌رتى کشتوکاڵی هه‌رێمى کوردستان و بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵیش ده‌ڵێت، هۆڵە‌ندا ده‌توانێت ڕۆڵى گه‌وره له پێشخستنى کشتوکاڵی کوردستاندا ببینێت.
که‌ریم سلێمان، بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان،ڕایگه‌یاند: "وه‌به‌رهێنان و به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان، یه‌کێکه له ڕێگه پێشکه‌تووه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووری هه‌ر ده‌وڵەتێک، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا گرینگییه‌کى باش به‌م بواره دراوه، ئاشکرایه دواى سه‌ردانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ هۆڵە‌ندا، ئه‌و ووڵاته ئامادەیی ده‌ربڕى بۆ گه‌شه‌پێدانى کشتوکاڵى هه‌رێم، خۆشبه‌ختانه ئێستا له ڕێگه‌ى چه‌ندین تیمى ڕاوێژکارى به هه‌ماهه‌نگی تیمى ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، سه‌رقاڵى به‌ره‌وپێش بردنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵین له ڕووى چۆنایه‌تى و چه‌ندایه‌تى، تیمه‌کان سه‌ردانى ناوچه جیاوازه‌کانى کوردستانیان کردووه و به‌پێى که‌شوهه‌وا و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک به‌پێى پلانێکى تایبه‌ت ئیش له‌سه‌ر پێشخستنى وه‌به‌رهێنانى کشتوکاڵى ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرفتانه ده‌درێت که ڕێگرن له باشترکردنى که‌رتى کشتوکاڵ".
بیرکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ زانیاری زیاتری دا و ووتى: "ئێستا هۆله‌ندا زیاتر له بابه‌تى خۆراک، ئاژه‌ڵدارى، خانووى پلاستیکى، وه‌به‌ره‌هێنانى کشتوکاڵى و گۆڕینى هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کان بۆ سه‌رچاوه‌ى دیکه‌ى خۆراکى و بابه‌تى له قوتوونان و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ووڵاته‌که ڕۆڵ ده‌بینێت".
سلێمان دەشڵێ: "جگه له‌وه، هه‌ر له چوارچێوه‌ى پلانى وه‌زاره‌تمان و له‌مساڵدا چه‌ندین به‌نداو درووست ده‌کرێن و ئێستا بڕیارى درووستکردنى هه‌ندێکیان دراوه و له داهاتوودا بێگومان به‌نداوى دیکه‌ش درووست ده‌کرێن، بۆیه ده‌توانین بڵێین که‌رتى کشتوکاڵ هه‌نگاوى باشى ناوه و له هه‌وڵەکانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى به کردەیى کشتوکاڵ هاوشێوه‌ى ووڵاتانى دیکه بکرێته سه‌رچاوه‌ى داهات ".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە