هۆڵەندا : فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ڕاگیران
پەیامی کورد ... هۆڵەندا : فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ڕاگیران!
دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا ڕایانگەیاند، ئەو فڕۆکە جەنگییانەی ڕووسیا کە لە ئاسمانی ووڵاتەکەیان نزیک دەبوونەوە، ڕاگیراون
بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا، ڕاگەێندراوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ی سەر بە ڕووسیا لە ئاسمانی هۆڵەندا نزیکبوونەتەوە و دیاری کراوە کە فڕۆکەکە لە ناوچەی دانیمارکی بووە هێڵە ئاسمانییەکان ڕاگیراون.
لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕووداوی لەم شێوەیە دەگمەنە، بەڵام هێشتا گرینگی جێبەجێکردنی خێرا نیشان دەدات.
هەروەها ڕاگەێندراوە کە فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی هۆڵەندی ٢٤ کاتژمێر چاودێری دەکەن و ئەگەر بوونی فڕۆکەیەکی بیانی دەستنیشان بکرێت دەتوانرێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا چالاک بکرێن.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە