هیندووستان ناڕەزایەتی بەرامبەر چین دەربڕی
پەیامی کورد ... هیندووستان ناڕەزایەتی بەرامبەر چین دەربڕی
هیندووستان، بەهۆی چینەوە، ویلایەتی ئارووناچال پرادێش خاکی خۆی لەسەر نەخشە نیشان دا، چین ناڕەزایی دەربڕی. ئاریندام باگچی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندووستان، دوای ئەوەی چین نەخشەکەی بڵاوکردەوە، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو نەخشەیە و تەنانەت چین یش. باگچی، لە لێدوانەکەیدا لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت؛
"لەبەرئەوەی چین لەسەر نەخشە هێرشی کردە سەر خاکی ئێمە، ئێمە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە بە تووندی ناڕەزایەتیمان بەرامبەر چین دەربڕی". ئێمە بانگەشەی بێ بنەماکانی چین ڕەت دەکەینەوە. ئەم هەنگاوانەی چین سەبارەت بە سنوورەکان چارەسەرکردنی کێشەکە قورس دەکات”.
هێڵی زنجیرە چیای هیمالایا لە نێوان هیندووستان و چین کە سنوورەکەی ڕوون نییە و کاڵ نییە، هۆکاری ململانێی نێوانیانە. ئەو سنوورە درێژییەکەی ٣٥٠٠ کم کە ئاو و دەریاچە و شاخ و شاخەکانی بەفرئاوی لەخۆدەگرێت، زۆرجار هەردوو ووڵات دەخاتە ناکۆکییەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە