هێرزووگ : هاوپەیمانی ئیسرائیل و عەرەبەکان لە بەرامبەر هاوپەیمانی تێرۆریستی ڕژیمی ئێران دا وەستاوە

پەیامی کورد      ...   هێرزووگ : هاوپەیمانی ئیسرائیل و عەرەبەکان لە بەرامبەر هاوپەیمانی تێرۆریستی ڕژیمی ئێران دا وەستاوە .

ئێسحاق هێرزووگ ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل ، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ جەیک سالیڤان ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەمریکا ، لە بەرامبەر پێشڕەوییە ئەتۆمییەکەی ئێران لە پۆشسدانی ووتووێژەکانی ڤییەننا ، بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی نیگەرانی خۆی دەربڕی . ئە ووتی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ بە دوو هاوپەیمانی دا دابەش بووە کە بریتین لە : هاوپەیمانی یەکەم پێکهاتووە لە ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەب ە کە بە ووتەی هێرزووگ بە دوای ئاشتی ، مقاومە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی و درووستکردنی جیهانێکی باشتر بۆ هاووڵاتی یەکانن و هاوپەیمانی دووهەم هاوپەیمانییەکە بریتی لە تێرۆرسیتییەکی پێکهاتوو لە ڕژیمی ئێران و گرووپگەلی نیابەتی ئەو کە ئامانجی جگە لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە نییە .

ئێسحاق هێزرووگ هەروەها ووتی کە دەبێ بە هەر نرخێک بێ پێش بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگرێت .

هاوکات لەگەڵ ئەم ووتانەی ڕۆبێرت مالی ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ، ووتی : لە ئەگەری ئەوەی کە ئەم ووڵاتە چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی لەگەڵ ئاوازی ئێستادا بەردەوامی پێبدات ، زیاتر لە چەند هەفتە بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام نەماوە . مالی هۆشداری بە حکوومەتی ئێران دا کە لە ئەگەری شکستی ووتووێژەکانی ڤییەننا ئاڵۆزی و گرفتێکی نوێی جیددی دێتە ئاراوە .

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ووتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەم دەرئەنجامە دەگەین کە بەرجام چیتر ڕێکەتنێکی بەسوود نییە و بێ سوودە و دەبێ بە تێپەڕ بوون لەم دەورە ئاڵۆزە و پڕ لە کێشەیە دەربارەی ڕێکەوتنێکی بە تەواوی جیواز لەگەڵ ئێران قسە بکرێت . مالی کە ئەم قسانەی لە گفتۆگۆ لەگەڵ " سی ئێن ئێن " دا ڕاگەیاند دواتر ووتی : " ئەگەر ڕابەرانی ئێران پێشڕەوییە ئەتۆمییەکانی خۆی ڕانەگرێت ، کەمی کاتمان دەبێت بەڵام ئەگەر ئەوان هەر لە سەر ئاوازی خۆیان بن لە پێشڕەوییانەدا زیاتر لە چەند هەفتە تاکوو ئەم دەرئەنجامە مەودامان نابێت کە چیتر ناتوانین بەرجام زیندوو بکرێتەوە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە