هێرزۆگ بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی حەماسی خستە ئەستۆی ئێران
پەیامی کورد ... هێرزۆگ بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی حەماسی خستە ئەستۆی ئێران
ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ئێرانی بە بەرپرسیار زانی لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل. هێرزۆگ باسی لەوەش کرد کە حەماس فەرمانی لە ئێران وەرگرتووە و بە پشتیوانی ئێران دەستی بە ئۆپراسیۆنەکان کردووە.
باڵی چەکداری حەماس کە لیواکانی عیزەدین ئەلقەسامە، بەرەبەیان پێنج هەزار مووشەک و هاوەنیان ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرد و دواتر چوونە ناو خاکی ئیسرائیل.
لە ئۆپراسیۆنی حەماس دا سەدان ئیسرائیلی گیانیان لەدەستدا و ئیسرائیلیش دوای هێرشی حەماس دەستی بە ئۆپراسیۆنەکانی کرد. سەدان فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە