هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ دڵی بەرنامە مووشەکییەکەی سووریا کە سوپای پاسداران ئیدارەی دەکات .

پەیامی کورد    ...  هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ دڵی بەرنامە مووشەکییەکەی سووریا کە سوپای پاسداران ئیدارەی دەکات .

هەموو شتێک دەربارەی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ناوەندی گەشەدان و لێکۆڵینەوەی مووشەکی سووریا لە ژێر بەڕێوبەرایەتی سوپای پاسداران

نزیکەی کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی خۆجەیی ڕۆژی شەممە کارگەیەکی بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی بالێستیکی سووتەمەنی بەستوو و ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئەم جۆرە چەکانە سەر بە پیشەسازی درووستکردنی تەقەمەنی سووریا لە باکووری شاری مصیاف ، کراوەتە ئامانجی مووشەکگەلی کرووز و تەقەمەنی هاوێشتن بەرەو ئاسمانی فڕۆکەگەلی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ئیسرائیل . هەروەها واپێدەچێت باڵەخانەیەکی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەندازیاران و پسپۆڕانی جیهادی خۆڕێکخستنی فەرماندەیی مووشەکی هێزی بۆشائیگەری سوپای پاسداران لە نزیکی ئەم دامەزراوەیەش لە دەرئەنجامی ئەم هێرشە زەرەر و زیانی پێگەیشتبێت .

ئەمەش جاری یەکەم نییە کە فڕۆکەگەلی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئەم دامەزراوەیە دەکەنە ئامانج . لە ٥ ساڵی ڕابردوو ، ئەم هێزە ٦ هێرشی ئاسمانی لە دژی ئەم دامەزراوەیە ئەنجام دراوە . ئەو شتەی ئۆپراسیۆنی ڕۆژی شەممەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ، یا لە ڕاستیدا شەشەمین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەم دامەزراوەیەی لە زۆرێک لە هێرشەکانی ئەم هێزە لە سووریا جیاواز دەکات ، ئەنجامدانی لە ڕووناکی ڕۆژ ، ئەویش لە ڕۆژی شەممەیە .

لە دێر ساتەوە ، لە ڕۆژانی شەممە یا " شۆبات " کە پشووی ئائینی یەهوودییەکانە ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ئەنجامدانی بەرپرسیاریگەلی سەربازی دوورەپەرێزی دەکات و کەمترین چالاکی هەیە . لە دۆخی ئاسایی نەوەک لە شەڕ ، ئۆپراسیۆنگەلی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ڕۆژانی شەممە زۆر دەگمەنە . ئەم جۆرە هێرشانە بە شێوەی گشتی بە سەرکەوتوویی کۆتایی یان دێت . کارێک کە بە هۆی ئامادەیی خواری هیزی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لەم ڕۆژانەیە . هەر بەم هۆکارەوە ، زۆرێک لە هێرشەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ڕۆژانی شەممە بووتە هۆی غافڵگیرکردنی سیستەمی بەرگری سووریا بووە .

کارگەکانی درووستکردنی چەک و دامەزراوەگەلی بەرهەم هێنانی مووشەک ی سووریا لە ناوچەی مصیاف بە چەندین لایە لە سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی زەوین بۆ ئاسمانی سووریا دەپارێزرێن و ئەم کارە ، ئەنجامی هەر جۆرە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەم ناوچەیەی بۆ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زۆر مەترسیدار دەکات . تەنانەت مەترسیدارتر لە هێرشگەلی ئاسمانی بۆ سەر دیمەشق . بە گرینگیدان بە هەستیاری ئەنجامدانی هێرشگەلێکی لەم شێوەیە ، فڕۆکەوانان و سیستەمگەلی بەرگری بەشداربوو لەوێ ، هەموو تاکتیکگەلی ئۆپراسیۆنی و سەربازی بەکار هاتوو لە ئۆپراسیۆنێکی راستەقینەی لە نەمایشە دەرەکییەکان و لە ناوچەگەلی نائاشنا ، جێبەجی و هەروەها هاوشێوەسازی دەکەن


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە