هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی لە "جەرف ئەلنەسر" لە عێراق

پەیامی کورد  ...   هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی لە "جەرف ئەلنەسر" لە عێراق

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر دوو دامەزراوە لە عێراق، سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەو ووڵاتە ڕاپۆرتیان دا کە بارەگاکانی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری عێراق بوونە ئامانجی ئەم هێرشە و ژمارەیەک لەو هێزانە شەهید بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە گێڕانەوە لە زاری سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەو ووڵاتە دامەزراوەکانیان لە عێراق کردە ئامانج لە کاردانەوەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

لە بەیاننامەکەی فەرماندەیی ناوەندی

 سوپای ئەمریکا " سێنتکام "دا هاتووە، ئەم دوو هێرشە بە جیا و لەسەر دوو دامەزراوەی جیاواز ئەنجام دراون و ئەوەش لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەم دواییە بووە، لەوانە هێرشەکەی دوێنێ، سێشەممە، کە لەو ماوەیەدا، بە پێی ڕاپۆرتی... بانگەشەی ئەمریکی، مووشەکێکی بالیستیکی مەودا کورت بەکارهاتووە!

ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران و هێزە پاڵپشتکراوەکانی بەرپرسی ئەو هێرشانە بوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی ئەلسەیدات لە جەرف ئەلنەسر، بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج و بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٨ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهید بوون و پێنج کەسیشیان شەهید بوون هەندێکی تریش بریندار بوون.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، گرووپە خۆڕاگرییەکانی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە بە پشتیوانی و هاوکاری ئەمریکا ئەنجام دراون و زیاتر لە ١٤ کەسیان بەجێهێشتووە، بە هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین لە غەززە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە کرد هەزار شەهید.و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە عێراق و سوریا کردۆتە ئامانج، بەپێی ئاماری پنتاگۆن ژمارەی ئەم هێرشانە ٦٦ هێرش بووە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە