هێرشی ئەتۆمی بۆ کەشی زەوین ڕێکارێکی چینی لە دژی ئینتەرنێتی ستارلینکی ئەمریکی

هپەیامی کورد   ... هێرشی ئەتۆمی بۆ کەشی زەوین ڕێکارێکی چینی لە دژی ئینتەرنێتی ستارلینکی ئەمریکی

چەکێک توانمەندی بە ئەرتەشی چین دەدات کە سەتەلایتگەلی ستارلینک لە مەداری لێئۆ بکاتە ئامانج .

چین ماوەیەکی زۆرە کە نیگەرانیەکانی خۆی سەبارەت بە ستارلینک و ئینتەرنێتی سەتەلایتی ڕاگەیاندووە .

لە مانگی مەی بڵاوکراوەی فەرمی ئەرتەشی چین لەگەڵ ڕاگەیاندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەتەلایتگەلی ستارلینک و ئەوەی کە بڕیار وایە هەژماریان بگات بە ٤٢ هەزار ، ڕایگەیاندبوو کە ئەم تەکنۆڵۆژیایە دەستی باشتر لە بۆشایی ئاسمان بە ئەرتەشی ئەمریکا دەدات .

بەو پێیەی کە لەگەڵ چەکگەلی بەناوبانگ وەکوو مووشەکگەلی دژە سەتەلایتی تەنیا دەتوانرێ ژمارەیەکی کەم لە سەتەلایتگەلی ستارلینکی بکاتە ئامانج و ئەم بابەتە هەڕەشەیەکی ئەوتۆی لە دژی تۆڕی گەورەی سەتەلایتگەلی هەرزانی ئەم کۆمپانیایە نابێت ، زانایانی چینی بەرەو ڕێگەچارەیەک وەکوو کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی دژە سەتەلایەتی هێناوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە