هێرشی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوەكانی هەڵگرتنی چەكی حووسییەكان
پەیامی کورد ... هێرشی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوەكانی هەڵگرتنی چەكی حووسییەكان
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان بۆمبارانی دامەزراوەکانی هەڵگرتنی چەکیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، کردووە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "سێنتکۆم درەنگانی شەوی چوار شەممە، چەندان هێرشی وردی کردووەتە سەر دوو جبەخانەی پێشکەوتووی ئاسایی (ACW) لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە یەمەن".
لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت: "حووسییەکان، ئەو دامەزراوانەیان بەکار هێناوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، لە باشووری دەریای سوور و کەندئاوی عەدەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە، "ئەم زەبرە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەی حووسییەکان لە هاوبەشە ناوچەییەکانە.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە