هێرشی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەر حووسیەكانی یەمەن

پەیامی کورد   ...   هێرشی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەر حووسیەكانی یەمەن

ئەمریكا دەیان هێرشی كردە سەر بنكەی حووسیەكانی یەمەن كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن.

میدیای حووسییەکان ڕایانگەیاند، درەنگانی شەوی سێشەممە،ئەمریکا ٣٠ هێرشی ئاسمانیی کردە سەر پارێزگاکانی سەعدە، عەمران، حودەیدە، بەیزا، زەمار.

لە پارێزگای سەعدە ١٣ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ئیدارەی سالم لەگەڵ کیتاف و بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، هاوکات هێرشەکانی ئەمریکا شارەدێی حەرف سوفیان لە عەمران بۆمباران کردووە.

هەروەها لە پارێزگای حودەیدە، زیاتر لە ١٥ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دوورگەی کامەران و لە بەیزا شارۆچکەی زەهرای بۆمباران کردووە، هاوکات هێرشەکان شارەدێی مەفیعە عەنس و پارێزگای زماریشی گرتەوە و تاکوو ئێستا زیانەکانیش نەزانراوە.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە