هێرشی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەر حووسیەكانی یەمەن

پەیامی کورد   ...   هێرشی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەر حووسیەكانی یەمەن

ئەمریكا زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئاسمانی كردە سەر بنكەی حووسییەكان لە یەمەن

ئەمریکا هەروەها دوو هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگەکانی حووسییەکان لە شارەدێی مەجزری مەئریب. 
ئاماژە بەوەش کراوە فڕۆکەکانی ئەمریکا لە سەرلەبەیانییەوە ٢٥ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەی حووسییەکان لە فازەی حودەیدە کردووە.
هەروەها هێرشێکی دیکەی ئەمریکا لە ناوچەی عەبدیە لە باشووری مەئریب پێگەی حووسییەکانی بۆمباران کرد.

کۆی گشتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە سێ پارێزگای یەمەن گەیشتە ٢٢ هێرش.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چوار هێرشی ئاسمانییان کردە سەر جبەخانەیەکی حووسییەکان لە ناوچەی گویرق لە ڕۆژئاوای تەحیتا.

فڕۆکەکانی ئەمریکا هەشت هێرشی ئاسمانییان کردە سەر پێگە و سەکۆی مووشەکی حووسییەکان لە دوورگەی کامەران لە حودەیدە.
 


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە