هێرشی حووسییەكان كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن زیانی بە ٤٠ ووڵات گەیاندووە

پەیامی کورد   ...  هێرشی حووسییەكان كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن زیانی بە ٤٠ ووڵات گەیاندووە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، حووسییەکان رێڕەوی نزیکەی 20%ـی کەشتی گواستنەوەیان لە جیهان گۆڕیوە. ووتیشی: سەدان کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن ناچاربوونە رێڕەوەکەیان بگۆڕن، ئەمەش نرخی شتومەکەکان بەرز دەکاتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفراسنێکی  ڕۆژنامەوانیدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند، هێرشی حووسییەکان لە دەریای سوور بەشێوەیەکی  ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دانیشتوان، پاپۆڕی شتوومەک و بەرژەوەندی بازرگانی زیاتر لە ٤٠ ووڵات هەبووە و  ڕێڕەوی نزیکەی %20 کەشتی گواستنەوەی لە جیهان گۆڕیوە.

هەروەها ووتی: سەدان کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن ناچاربوونە ڕێڕەوەكەیان بگۆڕن، ئەمەش کاتی زیاتری پێویستە بۆ گەیاندنی کەلوپەلەکان بۆ شوێنی مەبەست و تێچووەکەی زیاتر دەکات، ئەم تێچووەش بۆ بەکارهێنەرانی لە جیهان دەگوازرێتەوە و زیان بە  خەڵک، بەتایبەت خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەگەیەنێ".


ئەم بابەتە 12019 جار خوێندراوەتەوە