هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن

پەیامی کورد   ...  هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن

لە درێژەی ململانێکانی ئەمریکا و حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سووردا، سێنتکام ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی چوارشەممە، لە هێرشێکی دووبارەدا بۆ سەر بنکەکانی حووسییەکان لە یەمەن، دوو مووشەکی دژەکەشتی ئەم گرووپەی تێک شکاندووە.

بە ووتەی سێنتکام ئەم مووشەکانە ئامادەی هاویشتن بوون و حووسییەکان ویستوویانە بەم مووشەکانە، کەشتییە بازرگانییەکان و ناوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکەنە ئامانج.

سێنتکام هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ووڵاتە لە ووڵامی هێرشی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر پایگای عەین ئەسەد لە عێراق، ئەم گرووپەیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان.


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە