هێرشی سایبیری کرایە سەر ماڵپەڕی سەرۆککۆماری تایوان

پەیامی کورد    ...   هێرشی سایبیری کرایە سەر ماڵپەڕی سەرۆککۆماری تایوان

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی نانسی پلووسی سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان ، خاڤیەر چانگ ووتەبیژی سەرۆککۆماری چین ڕایگەیاند کە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆککۆماری تایوان ، کەوتووەتە بەر هێرشی سایبیری یەوە و لە دەستڕەس دەرچووە بەڵام دوای ٢٠ خولەک گەیشتووەتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی .

ئاستی ئەم هێرشە سایبیری یە نزیکەی ٢٠٠ بەرابەر خراپتر لە ئاستی ئاسایی باقی هێرشگەلی هاککەری و سایبیری بووە .

ڕێکخراوگەلی دەولەتی بەردەوامی بە بەهێزکردنی چاودیری بۆ پاراستنی ئەمنییەتی زانیاری و پەیوەندییە نیشتیمانی و کارکردی پایەداری ژێرخانگەلی گرینگ و کلیدی دەدات .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە